• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دەربڕینی جیاواز و ئامانجی هاوبەش

زایینی: ٢٢-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/٠٣ - ١٨:٣٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دەربڕینی جیاواز و ئامانجی هاوبەش
رەزا فەتحوڵڵانژاد

ناکۆکی لە بیروبۆچوون و لێڕوانینەکان بەنیسبەت چۆنیەتیی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئامریکا لە نێو کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیدا زیاتر لەوەی لەسەر سیاسەتی دەرەکی ئەو رێژیمە کاریگەری دانابێ، کاریگەری لەسەر دیاریکردنی هێڵە سوورەکانی نێو کایەی باڵەکان لەو رێژیمەدا داناوە. هاشمی رەفسەنجانی لەم دواییانە وتووێژێکی پڕهەراوهوریای لەگەڵ «وەرزنامەی لێکۆڵینەوە نێونەتەوەییەکان» کرد کە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی، رەنگدانەوەی بیروبۆچوونی ناوبراو لەمەڕ پێوەندیی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئامریکا و هەروەها باسکردن لەو هەنگاوە کردەکییانەیە کە ئەو لە سەردەمی سەرکۆماریی خۆیدا هەڵیهێناوەتەوە.

رەفسەنجانی وتوویەتی کاتی خۆی لە نامەیەکدا بۆ خومەینی نووسیوە «ئامریکا زلهێزی جیهانە. مەگەر ئورووپا لەگەڵ ئامریکا، چین لەگەڵ ئامریکا و رووسیە لەگەڵ ئامریکا چ جیاوازییەکیان لە روانگەی ئێمەوە هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ ئەوان وتووێژ دەکەین، بۆچی لەگەڵ ئامریکا وتووێژ ناکەین؟»

ناوبراو لە وتووێژەکەدا وێڕای وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە «ئیسلام بڕیاری نەداوە کە پێوەندیمان لەگەڵ ئەوانەی کە دژی بیروباوەڕی ئێمەن، بپچڕێینن یان لەگەڵیان قسە نەکەین»، بە ئاماژەی پەنانەکی بە پێوەندی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ چین، کورەی باکوور، کووبا و وێنێزۆئێلا و چەند وڵاتی کۆمۆنیستی دیکە، دەڵێ: «بە شێوەی سرووشتی ئەگەر بەپێی بیروباوەڕ کار بکەین، لەگەڵ ئەو وڵاتە ئیلحادییانە کە هەر خوا و مەعنەوییاتیان قبووڵ نیە، نەدەبوا هاریکاری بکەین. بەڵام ئێستا لەوان نزیکترین».

رەفسەنجانی قامکی لەسەر هێندێ راستی داناوە کە دەرخەری ئامانج و مەبەستە پشتی پەردەکانی کۆماری ئیسلامی لە پچڕانی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئامریکا و دروشمدان دژی ئەو وڵاتەیە. راستییەک کە زۆر جار ئۆپۆزیسیۆنی ئەو رێژیمە قامکیان لەسەر داناوە کە چ نیە جگە لە بەتابۆکردنی هەبوونی پێوەندی لەگەڵ ئەو «زلهێزەی جیهان». وەک رەفسەنجانی بە شێوەی تایبەتیی خۆی باسی کردووە، دژایەتیی ئەو رێژیمە لەگەڵ ئامریکا بەو جۆرەی کە خودی سەرانی رێژیم و لەوانە خامنەیی بانگەشەی بۆ دەکەن، بۆ بنەما بیروباوەڕییەکانی نیزام ناگەڕێتەوە، چوونکە گەر وابا، خۆ ئامریکا بەپێی یاسا بنەڕەتییەکەی، رێز بۆ هەموو بیروباوەڕێک و لەوانە بیروباوەڕە مەزهەبییەکان دادەنێ و لە نێوخۆی وڵاتەکەیشیدا ئیزنی بە موسوڵمانان داوە کە رێوڕەسمە ئایینییەکانی خۆیان بەڕێوە بەرن و بۆ ئایینەکەیان بەپێی یاسا پڕوپاگەندە بکەن، بەڵام لە چین و رووسیە بە هەزاران موسوڵمان کوشتوبڕ کراون و ئەو رێژیمە دەنگیشی لێوە نەهاتووە.

ئەم راستییانە دەریدەخات کە هۆکاری دوژمنایەتیی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئامریکا لانیکەم ئەوەندەی کە لە رواڵەتدا دیارە، نەک بنەما بیروباوەڕییەکان بەڵکوو بنەمای نێوخۆیی هەیە. ئەم رێژیمە هەوڵی داوە بە دوورکەوتنەوە لە ئامریکا، ئەگەری دەستێوەردانی ئەو زلهێزە لە هاوکێشە نێوخۆییەکانی ئێران لەنێو ببات و ئەو دوژمن سازییەش بکاتە بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر دەنگە جیابیر و دژە نێوخۆییەکان. بەگشتی ئامریکا ئەوەندەی لە هەبوونی پێوەندی لەگەڵ ئێران قازانج دەکات، ئەوەندە لە دوژمنایەتیکردنی قازانج ناکات و ئەوە کۆماری ئیسلامییە کە لە هەنگاوی یەکەمدا لە پێناو پاراستن و پەرەپێدانی سەرەڕۆیی و ئامانجە تیرۆریستییەکانی، بە پێویستی زانیوە پێوەندی خۆی لەگەڵ ئەوە وڵاتە بپچڕێنێ کە زیانەکەی پێش هەموو لایەک، بۆ خەڵکی ئێران بووە و هەیە.

رەفسەنجانی ئەگەرچی لە سەردەمی سەرکۆمارییەکەیدا دروشمی «تنش زدایی» (سڕینەوەی تەنگەژەکاندا) هەڵگرتبوو و تا رادەیەک لەم پێناوەدا هەنگاوی نا، بەڵام ئامانجی لەم کارە وەک زۆر جار لە نموونە لێکچووە سیاسییەکانی دیکەدا باسی کردووە، پتەوکردنی جێگەوپێگەی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوە و پاراستنی ئەو رێژیمە بووە. هەروەها بە سەرنجدان بەو راستییەی کە رەفسەنجانی بەنیسبەت سەرکوتکارییەکانی نێوخۆی ئێران نەتەنیا دەنگی لێوەنەهاتووە، بەڵکوو بۆ خۆی بەشێک بووە لە بەرنامەداڕێژەرانی ئەو سیستمە داپڵۆسێنەرە، کەوابوو مەبەستی رەفسەنجانیش لەوەی کە خوازیاری پێوەندی لەگەڵ ئامریکا بووە، نەک بڕواهەبوون بە پێوەندیی دیپلۆماتیک لەسەر بنەمای رێوشوێنە مرۆڤتەوەرە بانگەشەبۆکراوەکانی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نەبووە و نیە، بەڵکوو پتەوکردنی پێگەی دەرەوەیی بەمەبەستی دەستئاوەڵەیی نێوخۆیی بۆ درێژەدانی سەرکوتکارییەکان بووە و هەیە.

بەم پێیە، باڵی پاوانخواز و باڵی چاکسازیخوازانی حکوومەتی لە نێو رێژیمدا بەنیسبەت پرسی پێوەندی ئێران و ئامریکا خاوەنی دوو روانگە و هەڵسوکەوتی جیاواز بوون بە یەک ئامانجی هاوبەشەوە کە چۆنیەتیی درێژەدان بە دەسەڵاتە سەپێنەر و سەرەڕۆکەیان لە نێوخۆی وڵات دایە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٨ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ژن و سیاسـەت
ــ گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگریی نەتەوەیەکه
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.
  • ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟ ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟
    ئەرکەواز لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتەوە پاڵی داوەتە داوێنی (پشتکێو)ەوە و لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتیشەوە دەبەسترێتەوە بە شاخی (بیورەواز) و لە باشوووری ڕۆژئاواشەوە پاڵی داوەتە شاخی (کەڵەک) کە بەرجەوەندی شار چەشنی دۆڵێکی بەرینی سەرسەوز بە بەرزی و نەوییەوە دەردەکەون و بینا و گەڕەک و کۆڵانەکانی لە نێوان دیمەنی سەرسەوز و داوێنی کێو و کەنار جۆگە و ئەو چەند کێوەدا بە جوانییەکی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەون.