• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

رووبەڕوو بوونەوەی ئوپۆزیسیۆنی کوردی ئێرانی لەگەڵ رێژیم

زایینی: ٢٢-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/٠٣ - ١٨:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
رووبەڕوو بوونەوەی ئوپۆزیسیۆنی کوردی ئێرانی لەگەڵ رێژیم
کورتە راپۆرتێک لە دیداری بەڕێز مستەفا هیجری و بەڕێز فابیان

وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: رێبوار فانی

وەرگێڕان بۆ کوردی: کوردستان

لە رێکەوتی 9ی رەشەمەی 1390دا، بەڕێز فابیان دەرەتانی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بۆ پێک هات. ئەم دیدارە پاش سەفەری ئەمدواییانەی بۆ کوردستانی عێراق کە نیشتمانیی زۆرێک لە خەڵکی کوردە، پێک هات. لەم چاوپێکەوتنەدا، دەرەتانێک بۆ وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەمەڕ هەلومەرجی هەژێنەری سیاسیی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی رێژیم کە بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت دەکرێ و هەروەها لەو بارەوە کە سەرانی رێژیم بەدوای پەرەپێدانی تێکنۆلۆژیی ناوکی بە ئامانجی شەڕخوازانەوەن، لە نێوانیاندا پێک هات.

بەڕێز هیجری تا ئێستا لە چەندین پیلانی تیرۆریستی گیانی پارێزراو ماوەتەوە، دوایین نموونەکەی لە ساڵی 1386 هەتاوی بوو کە پیلانێکی تیرۆریستی دژی بەڕێوە برا. سەرەڕای ئەمەش، بەڕێزیان هێشتا بە شێوەیەکی لێبڕاوانە، پشتیوان و داکۆکیکاری حکوومەتێکی دێموکراتیک، فێدراڵ و سێکۆلار لە ئێراندایە.

ئەم چاوپێکەوتنە لەسەر بانگهێشت و خانەخوێیی بەڕێز فابیان لە بەڕێز هیجری لە بینای پارڵمان (بریتانیا) بەڕێوە چوو. بەڕێز هیجری لەم دیدارەدا، بیروبۆچوون و روانگەکانی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ بارودۆخی هەنووکەی ئێرانی لەگەڵ بەڕێزیان خستە بەرباس. بەڕێز فابیان، ئەندامی پارلمان و کەسێکە کە زۆر شارەزای پرسەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و گرینگییەکی زۆر بە بارودۆخی روو لە گەشە و پەرەئەستێنی ئێران دەدا.

بەڕێز هیجری وتیان کە:
1ـ چاکسازی لە رێژیمی هەنووکەدا نەلواوە. هەڵبژاردنی دواجار ئەمەی سەلماند. رێژیم بۆ بانگەشەکردن بۆ رەوایی جەماوەری لە هەڵبژاردنەکان کەڵک وەردەگرێ. هەر چۆنێک بێ، لەوێڕا کە هەڵبژاردنەکان لە ئێراندا نە ئازادانە و نە دادپەروەرانەن، بە دڵنیاییەوە ئەو رەواییەی کە رێژیم بانگەشەی بۆ دەکات، بەدەست نایێت و ئەو رێژیمە پشتیوانیی خەڵکی لەگەڵ نیە. ئەگەر رێژیمی ئیسلامیی ئێران پشتیوانیی زۆرینەی لەگەڵ بوایە، ئەوا بە هەڵبژاردنی ئازادانە و دادپەروەرانە ئیزن دەدرا.

2ـ گەمارۆکان کاریگەریگەلێکی شایانی سەرنجیان لەسەر ئابووریی ئێران داناوە. یەکەی دراوی ئێران لە بەرامبەر دۆلاردا پتر لە 40 لە سەد بەهای دابەزیوە و ئەمەیش خۆی بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی سەرمایەدانان. سەرەڕای ئەوەش، رادەی بەرهەمهێنانی نەوت بە رادەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە و ئاماری بێکاری بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. کەوابوو دەکرێ ئەو ئاکامگیرییە بکەین کە ناڕەزایەتیی خەڵک بەنیسبەت رێژیم بە هۆی گەمارۆکانەوە زیاد بووە. هەر چەند رێژیم هەوڵ دەدا کە ئۆباڵی بارودۆخی ناسەقامگیريی ئابووری بخاتە مل وڵاتانی رۆژئاوایی، بەڵام خەڵک بۆ خۆیان لەو راستییە ئاگادارن کە ئەوە سیاسەتی دەرەکییە کە هۆکاری گەمارۆکانە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لێبڕاوانە لەو بڕوایەدایە کە گەمارۆکان لەسەر توانایی رێژیم بۆ درێژەپێدانی سیاسەتە تێکدەرانەکانی لە ناوچەکەدا کاریگەری هەبووە. سەرەڕای ئەمەش، گەمارۆکان بە تەنیایی ناتوانن ببنە هۆی پێکهێنانی گۆڕانکاری لە چۆنیەتیی هەڵسوکەوت و سیاسەتی رێژیم لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامە ناوکییەکەیدا یان ببنە هۆی پشتیوانی نەکردنی لە رێکخراوە تیرۆریستییە جیاجیاکان لە ناوچەکەدا.

سەرنجدان و پێداگریی وڵاتانی رۆژئاوایی لەسەر مەسەلەی چەکی ناوکی، لۆژیکی و شایانی درکپێکردنە. نیگەرانیگەلێکی جیددی هەیە لەوەی کە پێویستییە عەقڵانییەکان لە پێوەندی لەگەڵ لەنێوچوونی دوولایەنە لە رووبەڕووبوونەوەی ناوکی لە لایەن رێژیمی مەزهەبی ئێرانەوە گرینگی پێ نەدرێ و هەر لەم کاتەدا ناکرێ هەڕەشەکانی وەها رێژیمێک بەنیسبەت وڵاتی ئیسرائیل بە ئاسانی پشتگوێ بخرێ.

جگە لەم هەڕەشە و مەترسییانە، ئێرانێکی ناوکی دەتوانێ ببێتە بەستێنساز و دنەدەری رکەبەری لە بواری چەکوچۆڵەوە لە ناوچەکەدا و هەنووکە شایەتی ئەوەین کە وڵاتگەلێک وەک عەرەبستانی سعوودی، تورکیە و میسر لە رێڕەوی بوون بە وڵاتێکی ناوکی هەنگاو دەنێن. هەر بەو ئەندازەش نیگەرانی لەو سیناریۆیە هەیە کە رێژیمێکی تەیار بە چەکی ناوکی لە تاران بەمەبەستی پەرەپێدانی هێژمۆنیی خۆی لە ناوچەکەدا، بە شێوەیەکی رووهەڵماڵراوتر لە رابردوو پشتیوانیی خۆی لە تیرۆریزمی نێونەتەوەیی پەرەپێبدا و ببێتە هۆی ناسەقامگیریی زیاتر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. پێداگری لەسەر چەکوچۆڵی ناوکی بەبێ سەرنجدان بە تاوانەکانی رێژیم لە بواری مافەکانی مرۆڤـ و مافەکانی ژنانەوە، هەر لەو کاتەدا، دەبێتە هۆی ئەوەی ئێرانییەکان وا بیر بکەنەوە کە ئێمە گرینگییان پێ نادەین.

4ـ ئێمە لەسەر ئەوە باوەڕەین کە لە جیاتی هەوڵدان بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوت و سیاسەتەکانی رێژیم، کاتی ئەوە هاتووە کە بیر لە چۆنیەتیی گۆڕینی رێژیم بکەینەوە. هەر لەم پێناوەدا، کاریگەرترین رێگە، پشتیوانی و بەهێزکردنی ئۆپۆزیسیۆنی دێموکراتیک لە ئێراندایە.

هەڕەشە بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوەندە ناوکییەکانی ئێران بەو هۆیەوە کە نابێتە هۆی گۆڕینی رێژیم، کەڵکی نابێ. ئەگەر وەها هێرشگەلێک بکرێن و رێژیم دیسانیش لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، توندوتیژی بە دژی خەڵک زیاتر دەکات. هەر چۆنێک بێ دەبێ لەسەر ئەم بابەتە جەخت بکرێتەوە کە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران، ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە خەڵک پشتیوانی لە رێژیم ناکەن. ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە پشتیوانی و بەهێز بکرێ، هیوا و متمانەیەکی زیاتر لە دڵی خەڵکی ئێراندا دەبووژێتەوە و بە شێوەیەکی بەرینتر پشتیوانی لە ئۆپۆزیسیۆن دەکەن.

بۆ نموونە، نوێنەرانی پارلمان دەیانتوانی بە بانگهێشتکردنی ئۆپۆزیسیۆن، لەسەر پرسی چۆنیەتیی پێکهێنانی یەکگرتوویی زیاتر لەسەر ئامانجە هاوبەشەکان، ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن.

بە پشتیوانی و پاڵپشتی لە ئۆپۆزیسیۆنی دێموکرات، کەشێکی کراوەتر و بەستێنێکی لەبارتر بۆ پرۆسەی دێموکراسی پێک دێ. بەڕێز فابیان لەسەر هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ دژایەتی لەگەڵ دەستێوەردانی سەربازیی رۆژئاوا لە پێناو رووخاندنی حکوومەتی ئێران جەخت دەکاتەوە.

ئەگەر لە چالاکیی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن پشتیوانی بکرێ، چالاکی ئەو کەسانەی لە نێوخۆی ئێراندا بەدوای گۆڕانکاریی ئاشتیخوازانەوەن، بەردەوامیی زیاتری دەبێ و ئەمەش خاڵێکە کە بەڕێز فابیان پێداگری لەسەر دەکاتەوە. بەڕێز فابیان دەڵێ: «لە رۆژانی داهاتوودا، هەڵوێستی حکوومەتی ئێران لە هەمبەر پشکێنەرانی ناوکیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵگەیەکی متمانەپێکراو دەبێ بۆ ئەوەی بزانین کە ئایا رووڕاستییەک لە دەربڕینەکانی رێژیمی ئێراندا هەیە یان لە بنەڕەت ڕا بەدوای تێکدانی هەرچی زیاتری هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدایە».

سەرچاوە:
Leedsne.co.uk/iran
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک