کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی وەرزی کەرگەدەن لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتانی هولەند و سوێد نمایش کرا

13:31 - 28 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی وەرزی کەرگەدەن لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی رۆتردامی هولەند و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گۆتێنبێرگی سوێد نمایش کرا.


فیلمی سینەمایی وەرزی کەرکەدەن Rhino Season دوایین بەرهەمی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی، دوای بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی گرینگ لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی جیهان لە نوێترین بەشداریی خۆیدا لە بەشی سینەمای نوێی ئێران، لە میانەی ٤١مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی رۆتردام لە وڵاتی هولەند نمایش کرا.
فێستیڤاڵی فیلمی رۆتردام یەکێکە لە فێستیڤاڵە گەورەکانی ئورووپا و جیهانە کە لەگەڵ نمایشی فیلمەکانی بەشی هەڵبژاردە و هەروەها بەشەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لە پرۆژە سینەمایی‌یە سەربەخۆکانیش لە سەرتاسەری جیهاندا پشتیوانی ئابووریی هەیە.
هاوکات لەگەڵ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی رۆتردام، فیلمی سینەمایی وەرزی کەرگەدەن لە بەشی سینەمای سەرکەوتوو لە میانەی ٣٦مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گۆتێنبێرگی سوێد نمایش کرا.
فیلمی سینەمایی وەرزی کەرکەدەن لە دوایین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆی لە فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی بۆستۆن لە شارەکانی بۆستۆن، هیۆستۆن و واشنتۆن دی‌سی لە وڵاتی ئەمەریکا نمایش کرابوو.