کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێمۆکرات لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵە بەشداریی کرد

13:08 - 29 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزرانیکۆمەڵە بەشداریی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندی حیزبی دێمۆکرات بە سەرپەرستیی بەڕێز عومەر غوڵامعەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەو رێوڕەسمەدا بەشداریی کرد.
شاندی حیزبی دێمۆکرات بەو بۆنەوە پەیامێکیان پێشکەش بە بەڕەێوەبەرانی رێوڕەسمەکە کرد و لە بەشێکی پەیامەکەدا وێڕای پیرۆزبایی ئەو رۆژە، باس لەسەر پێویستی و زەروورەتی لێک نزیک بوونەوەی هێزەکانی کوردستانی ئێرانی بۆ ئەم قۆناغی ئێستای خەبات کرابوو.