كوردستان میدیا: محەممەد دائیمی خەڵكی شاری بۆكان بە هۆی نەخۆشی لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ورمێ، ماڵاوایی لەژیان كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، محەممەد دائیمی تەمەن ٦٧ ساڵ باوكی عەلی قەڕەڵی شەهیدی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بوو.
شەهید عەلی لە شەڕ و بەرەنگار بوونەوەی كەم وێنەی پێشمەرگەكانی هێزی پێشەوا و بەیان لەگەڵ چەكدارەكانی رێژیمی ئێران، رێكەوتی ١٣ی رەشەمەی ساڵی ١٣٦٢ لەگەڵ چەند هاوسەنگەری دیكەی لە ناوچەی شامات شەهید كرا.
تەرمی محەممەد دائیمی رێكەوتی ١ی رەشەمە لە شاری بۆكان بەخاك سپێردرا.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كاك محەممەد دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد