کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هەرێمی كورستان فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بریتانیا بەڕێوە دەچێت

14:27 - 2 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بریتانیا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و لەوێدا ژمارەیەك فیلمی كوردی نمایش دەكرێت.


رۆژنامەی كوردیش گلوپ بڵاوی كردەوە، ئەو فێستیڤاڵە رێكەوتی ٥‌ی رەشەمە دەست پێدەكات و بۆ ماوەی سێ‌رۆژ بەردەوام دەبێ‌و لەو فێستیڤاڵەدا فیلمە كلاسیك و نوێیەكانی بەریتانیا، لەگەڵ چەندین فیلمی بڵیند و كورتی كوردی و یەك لەوان فیلمی بەڵگەیی ئەنفال لە دەرهێنانی گوین روبێرتز نمایش دەكرێن.
دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی بریتانیا، بەمەبەستی هەوڵ بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم، بەڕێوە دەچێت.
فیل هانت یەكێك لە دەرهێنەرانی بەشدار لەو فێستیڤاڵەدا وتوویەتی: ئێمە دەبێ‌كارێكی وا بكەین كە بەستێن بۆ گەشەسەندنی پیشەی فیلم سازی لە هەرێمی كوردستان خۆش بكەین.