کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی دوو سینەماكاری كورد لەوڵاتی فینلەند نمایش دەكرێن

16:38 - 2 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: دوو كورتە فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتاری لەدەرهێنانی سینەماكارانی كورد، لە بەشی پێشبڕكێی ٤٣مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمەكانی تێمپرە لە وڵاتی فینلەند نمایش دەكرێن.


كورتە فیلمی چیرۆكی هەنار مێوەی بەهەشت لە دەرهێنانی تەیموور قادری و كورتە فیلمی دیكۆمێنتاری مێلۆدی بەرد لە دەرهێنانی پەرویز رۆستەمی، بەشداریی لە بەشی پێشبڕكێی ٤٣یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمەكانی تێمپرە لە وڵاتی فینلەند دەكەن.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، ئەم دوو كورتە فیلمە كوردییە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی فێستیڤاڵەكە، لەگەڵ بەرهەمی سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر دەبێ‌ركابەری بكەن.
پێشتریش كورتە فیلمی دیكۆمێنتاری مێلۆدی بەرد لە بەشی پێشبڕكێی یەكەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك لە هەرێمی كوردستان نمایش كرا و توانی خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی ئەم بەشەی فێستیڤاڵەکە بەدەست بێنێ.