کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رەت كردنەوەی هەواڵێكی هەواڵدەریی فارس لەلایەن حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە

21:13 - 2 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ١‌ی رەشەمە هەواڵدەریی فارس هەواڵێكی لەپێوەندیی دەسبەسەر كردنی كەسێك لەئێران، كە گۆیا لەگەڵ حیزبی دێمۆكرات پێوەندیی هەبووە بڵاو كردەوە و ئەو هەواڵە بە شێوەی فەرمی لەلایەن حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە رەت كرایەوە.

دەقی ناوەرۆكی رەت كردنەوەی هەواڵەكە:


رێكەوتی ١‌ی رەشەممە هەواڵێك لە هەواڵدەریی فارس بڵاو بۆوە كە باسی لەوە كردبوو، كۆماری ئیسلامیی كەسێكی دەسبەسەر كردووە كەلە ژێر بارهێنان و راهێنانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێراندا پلانی دامەزراندنی شۆرای ئازادیی لورستانی بەمەبەستی جیا كردنەوەی لورستان لە ئێران، هەبووە.
لەپێوەندیی لەگەڵ بڵاو بوونەوە و ناوەرۆكی ئەو هەواڵە بەپێویستمان زانی بەبیروڕای گشتیی رابگەیەنین، ئێمە ئەو هەواڵە بە دوور لە راستی دەزانین و لێرەوە رادەگەیەنین كە حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران نەهیچ حیزبێك و نەهیچ كەسێكیش بەو ناوە كە لەگەڵ حیزبی دێمۆكرات پەیوەندیی هەبووبێ‌ناناسێ‌. هەر بۆیە ئەو تۆمەتانە دروست كراوی دەزگا سەركوت كەرەكانی كۆماری ئیسلامین كە هەمیشە بەبیانووی ئەو تۆمەتانەوە لەهەوڵی سەپاندنی سزای قورس بە سەر هاووڵاتیان دایە.
ئێمە ئەو دۆسیە دروستكراوانە كە بەمەبەستی سەركوتی ئازادیخوازانی نەتەوە ستەم لێكراوەكانی ئێران كە ساڵانێكە لەلایەن كۆماری ئیسلامیەوە دەستی پێكردووە و درێژەی هەیە، مەحكووم دەكەین.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
سكرتاریا
٢‌ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی