کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە رۆژهەڵاتی کانادا لە رێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵە بەشداریی کرد

14:02 - 3 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژهەڵاتی کانادا، لەم رێوڕەسمەدا پەیامی خۆی پێشکەش کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژهەڵاتی کانادا بە سەرپەرستیی رەحیم بێهرووز بەرپرسی کۆمیتە، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە رێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵە کەلە شاری تۆرێنتۆ بەڕێوەچوو، بەشداریی کرد.
بەم بۆنەوە پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی حیزب لە رۆژهەڵاتی کانادا عوسمان ئێراندووستـەوە خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژە بە رێککەوتنی حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا کرد، کە ئەمە دەبێتە هەنگاوی هەوێنی یەکڕیزی و یەکخستنی هەمەلایەنەی هێزە سیاسیییەکانی کوردستان.
لە نێوئاخنی ئەم رێوڕەسمەدا شاندی کۆمیتەی حیزب لە رۆژهەڵاتی کانادا دیداری لەگەڵ نوێنەری چەندین لایەنی بەشداری ئەو رێوڕەسمەدا پێکهێنا.