کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری دوکتور قاسملوو، بیرەوەرییەکانی خۆی چاپ و بڵاو کردەوە

01:52 - 4 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: کتێبی ژنێکی ئورووپایی لە وڵاتی كوردان لە بیرەوەرییەكانی نەسرین قاسملوو لە لایەن وەشانخانەی ئاڤێستاوە چاپ ‌و بڵاو كرایەوە.

هێلێن کرۆلیج ناسراو بە نەسرین قاسملوو لەو کتێبەدا کە بە زمانی فەرانسەیی ئامادەی کردووە ‌و لە لایەن نیهات نۆیانوە، وەرگێردراوەتە سەر زمانی تورکی، سەرجەم بیرەوەریەكانی خۆی لە چیاکانی كوردستان تێدا گونجاندووە.
بەشێکی دیکەی ئەو بەرهەمەی نەسرین قاسملوو، خەباتی ئازادیخوازانەی نەتەوەی كوردی لە خۆ گرتووە.
بڕیارە ئەم کتێبە لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ سەر زمانەکانی کوردی و فارسی وەرگێڕان بکرێت.

هێلێن كرۆلیچ تەمەنی ٨٠ ساڵە و خەڵكی وڵاتی چێكۆسلۆڤاكی پێشوویە و لە سەرەتاکانی دەیەی ٥٠ی زایینی‌دا لەگەڵ دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە شاری پراگ ئاشنا بووە و دواتر ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە.

دوكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو یەكێک لە هەڵکەوتووترین رێبەرانی كورد ‌و سكرتێری گشتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بوو كە لە رێكەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی هاورێ لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری ئازەر ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە ئورووپا ‌و دوكتور فازڵ رەسووڵ دۆستی حیزب، لە شاری ڤییەن و لەسەر مێزی وتووێژ لەگەڵ دیپلۆماتیک تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید کران.