کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاری كوردستان لەناوچەی هەوشار

14:16 - 5 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: دایکی شەهید و پێشمەرگەیەکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی هەوشار کۆچی دوایی کرد.


بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، دایە ئامینە قاسمی دایكی شەهید محەممەد كەریم پیرانی خەڵکی ئاوایی قۆزڵووی ناوچەی هەوشار بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
دایە ئامینە ژنێكی دڵسۆز‌ و نیشتمان‌پەروەر بوو‌ و لە ماوەی خەباتی چەکداری حیزبی دێمۆکرات ماڵەكەی جێگایی حەسانەوەی كادر و پێشمەرگەكان بووە. دایە ئامینە بۆ چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیراوە‌ و ئەشكەنجە دراوە بەڵام ئەم كارەی رێژیم نەیتوانی لەورەی پۆڵایین‌ و قەڵای بیر‌ و باوەڕی دایە ئامینە كەم بكاتەوە.
دایه ئامین بە شەهید بوونی محەممەد، لە خەبات و تێکۆشان رانەوەستا و ئێستاش کوڕێکی دیکەی بە ناوی مستەفا پیرانی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵە و کەس ‌و کاری دایه ئامین دەکات.

رۆحی شاد