کوردستان میدیا: سەنتەری هاوبەشی لوڕ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان، فێستیڤاڵێک لەژێر ناوی کەریم خانی زەند، بەڕێوە دەبەن.
ئەو فێستیڤاڵە رێکەوتی ١١ی رەشەمە لەژێر ناوی کەریم خانی زەند، کوردێکی پاشا دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی سێرۆژ لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی خانەقین بەردەوام دەبێت.
لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، لەو فێستیڤاڵەدا چەندین لێکۆڵینەوەی مێژوویی و ئاکادیمی سەبارەت بە ژیان و سەردەم و شێوازی فەرمانڕەوایی ئەم پاشا کوردە پێشکەش دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە لە فێستیڤاڵی کەریم خانی زەنددا دوو کۆنسێرتی گۆرانی و موزیکی رەسەن پێشکەش دەکرێو فیلمێکی دیکۆمێنتاریش نمایش دەکرێت.