کوردستان میدیا: دایکی شەهیدان، عەبدوڵڵا ئوستادی و ئیقباڵ ئوستادی بەهۆی نەخۆشی لە ناوچەی هەوشار کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە عەرزە دەستگیر دایکی شەهیدان عەبدوڵڵا و ئیقباڵ ئوستادی بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە عەرزە کەسێکی خۆشناو و جێگای رێزی خەڵکی ناوچەکە بوو و ماڵەکەیان هەمیشە پەناگەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو.
جیا لەو دوو رۆڵەیە، محەممەد دەستگیر برای دایە عەرزە، شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستانە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دایە عەرزە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد