کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان، لە ناوچەی هەوشار

20:44 - 7 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: دایکی شەهید محەممەد رەحیمی لە ناوچەی هەوشار لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٦ی رەشەمە دایە فاتم نەسیری دایکی شەهید محەممەد رەحیمی خەڵکی گوندی داشکەستانی ناوچەی هەوشار لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لەلایەکی دیکەشە هاوسەر و کوڕێکی دایە فاتم بەناوەکانی عەلی رەحیمی و مەحموود رەحیمی بە دەستی هێزەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید کراون.

3815.jpg


حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری دایە فاتم دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانیت.
رۆحی شاد