کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێمۆکرات لە بریتانیا لە کۆبوونەوەی تایبەت بە پرسی کورد بەشداریی کرد

13:19 - 9 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: رزگار ئالانی لە کۆبوونەوەی سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور، لە بریتانیا بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مەسعود تەک سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور، لە بارەگای کۆمکار لە لەندەن کۆبوونەوەیەکی سیاسیی بەڕێوە برد و نوێنەری حیزبی دێمۆکراتیش بانگهێشت کرابوو.
مەسعوود تەک لە پێوەندیی بارودۆخی کوردەکانی سووریە و هەروەها پرسی ئاشتەوایی کورد لە تورکیە قسەی کرد.
هەر لەو پێوەندییەدا یەک رۆژ دوای ئەو کۆبوونەوەیە شاندێکی کۆمیتەی بریتانیا پێکهاتوو رزگار ئالانی، فەرید دیهیم و ساڵح مەحموودی لەگەڵ سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور، کۆبوونەوە.