کوردستان میدیا: ئەندامێکی کۆمەڵەی ژ ــ ک و ئەفسەرێکی پایەبەرزی سەردەمی کۆماری کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا ، باپیر ئاغا قادری، ئەندامی کۆمەڵەی ژ ـ ک، ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و ئەفسەری پایەبەرزی سەردەمی کۆماری کوردستان لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشێەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
باپیرئاغا قادری لە ئاوایی سۆفیان، سەر بە شاری پیرانشار چاوی بە دنیا هەڵێنا و دواتر بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی ژ ــ ک و لەگەڵ پێشەوا قازی محەممەد پێوەندییەکی زۆر نزیکی هەبووە و بە هۆی ئازایی و لێبوردووییەوە لە سەردەمی کۆماری کوردستان پلەی سەرگوردی پێ دراوە.
باپیرئاغا لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا وەکوو بەرپرسی سنوورەکانی رۆژئاوا، واتا وڵاتانی عێراق و تورکیه لە سوپای میللیی کوردستان دیاری کرا و بە هۆی کار و چالاکی لەو ناوچەیەدا پێوەندییەکی نزیکی لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی هەبووە.
باپیر ئاغا ساڵی ١٣٧٨ هەتاوی لە وتووێژێک لەگەڵ گۆڤاری مەهاباد دەڵێت: هەر لە شاری مەهاباد بووم بە ئەندامی کۆمەڵەی ژ ــ ک و هاوکات بەرپرسایەتی چەند ئەندامیترم لە شاری شنۆ پێ سپێردرا و دەستم بە کار و تێکۆشان کرد.
پاش نەمانی کۆماری کوردستان، باپیرئاغا بە هۆی زەخت و گوشاری ساواکی رێژیمی پەهلەوی لە ساڵەکانی ٤٣ و ٤٤ی هەتاوی بە ناچاری رووی لە هەرێمی کوردستان کرد و پاش رووخانی حکوومەتی پەهلەوی لەگەڵ بنەماڵەی گەورەی مامەش شان بە شانی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات بۆ وەدیهێنانی ئامانجە پیرۆزەکانی دەستی دایەوە خەبات و تێکۆشان.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی لەخزم و کەس و کاری باپیرئاغا دەکا و خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد