کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرتووکی \"کورد کێیە؟\" بە کتێبخانەی کوردی زیاد کرا

15:19 - 11 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: کتێبی کورد کێیە؟ کە مێژووی کورد و رەچەڵەکی زمانەکانی لە سەرەتای سەرهەڵدانی شارستانییەوە لە خۆ گرتووە، چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کتێبی کورد کێیە لە نووسینی سۆران حەمەڕەش لە لەندەن لە وڵاتی بریتانیا چاپ کراوە.
لەو کتێبەدا باس لە سەرەتای سەرهەڵدانی شارستانییەت، مێژووی کورد و وردەکارییەکانی حوکمڕانیی کورد و هەروەها ئەو دەوڵەتانەی کە دەسەڵاتیان بەسەر کوردستاندا هەبووە، کراوە.