کوردستان میدیا: ئەنستیتۆی فەرهەنگی و هونەریی ئەحمەدی خانی لە ورمێبڕیار بوو سیمینارێک بۆ ٧ کەس لە چالاکانی فەرهەنگی بەڕێوە ببات، بەڵام لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە پێشی پێگیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ورمێبەبێهۆکارێکی دیاری کراو نەیانهێشت ئەو سیمینارە بەڕێوە بچێت.
بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵان، ئەو هێزانە چوونەتە ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانی و لە کاتی کۆبوونەوەکەدا بڵاوەیان بە خەڵکی کردووە.
ئەنستیتۆی فەرهەنگی و هونەریی ئەحمەدی خانی ساڵی ١٣٨١ بە وەرگرتنی مۆلەتی یاسایی لە وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادەوە دامەزراوە.
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو ناوەندە فەرهەنگییە، گرینگی و برەو دان بە رۆشنبیری و کولتووری کوردییە.
ئەو ئەنستیتۆیە لە ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵی رابردوودا چەندین چالاکیی فەرهەنگی و رۆشنبیریی وەک کردنەوەی دەیان خولی فێرکاریی زمانی کوردی، رێز گرتن لە هونەرمەندان و شاعیران و یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوان ئەنجام داوە.