کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە سەقز کۆچی دوایی کرد

15:03 - 13 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: دایکی شەهید عەباس ئەردەڵان، شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١١ی رەشەمە، دایە زوبەیدە بوداقی دایکی شەهید عەباس ئەردەڵان لە ناوچەی سەقز کۆچی دوایی کرد.
دایە زوبەیدە لە دایک بووی بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری ناوچەی سەقز بوو و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بە رێبازی کوڕە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.
3885.jpg

شەهید عەباس ئەردەڵان ساڵی ١٣٦٣ لە چەم شلێری سەقز شەهید کراوە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە زوبەیدە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد