کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچە شێوەکارێکی کوردستانی باکوور، پیشانگایەکی لە شاری سلێمانی کردەوە

14:28 - 14 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: لە هۆڵی مۆزەخانەی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، پیشانگایەک بۆ ئەسما مونڤێر کچە شێوەکاری کورد کرایەوە.
رێکەوتی ١٣ی رەشەمە پیشانگایەک بۆ ئەسما مونڤێر کچە شێوەکاری کوردستانی باکوور بە مەبەستی نمایش کردنی تابلۆکانی، لە هۆڵی مۆزەخانەی شاری سلێمانی کرایەوە.
ئەو پیشانگایە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت و ئەمە یەکەم جارە تابلۆ هونەرییەکانی ئەو کچە شێوەکارە کوردە، لە هەرێمی کوردستاندا نمایش دەکرێت.
مونڤێر لەو پێوەندییدا بە ماڵپەڕی سبەی راگەیاندووە، ئەمە یەکەم جارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم و خوشحاڵم کەلە یەکەم سەردانمدا پیشانگایەکی شێوکاریم کردووەتەوە.
ئەم کچە شێوەکارە کوردە وتیشی: ئەم پیشانگایە ئەزموونی تایبەتیی خۆمە و لە تەمەن و ژیانی جیاوازی خۆمدا کارم لەسەر کردووە و سەرجەم تابلۆکانیشیم بە ماتریالیی زەینی و لەسەر پۆرترێت کێشراون.
ئەسما مونڤێر هەتا ئێستا لە ١٦ پیشانگای هاوبەش و ٥ پیشانگای تایبەت بە کارەکانی لە وڵاتی تورکیە و جیهاندا بەشداریی کردووە و ئەم پیشانگایەش ٣٨ تابلۆی قەبارە جیاوازی لەخۆ گرتووە.