کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات ــ ئەمریکا، لە رێوڕەسمی ساڵیادی مەلا مستەفا بارزانی بەشداریی کرد

20:14 - 14 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ــ ئەمریکا، لەسەر بانگهێشتی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لەرێوڕەسمی ٣٤ ساڵەی ساڵیادی بارزانیدا بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٣‌ی رەشەمە شاندێکی کۆمیتەی ئەمریکا پێک هاتوو لە ئەردەڵان بێهرووزی و سیامەک ئەنساریان، لە کالیفۆرنیا لە ساڵیادی مەلامستەفا بارزانیدا بەشدارییان کرد.
هەر هەمان رۆژ ئەو شاندە لە شاری سانتیاگۆش لەسەر بانگهێشتی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە یادی ٣٤ ساڵەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانیدا بەشداریی کرد.
لە رێوڕەسمی شاری سانتیاگۆدا ئەردەڵان بێهرووزی بەو بۆنەوە وتارێکی پێشکەش کرد.