" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٤ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

رۆژنامەی "کوردستان" یادگاری پیرۆزی سەردەمێکە کە هەلێکی ئازادیی تێدا هاتۆتە پێش

زایینی: ٢٣-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/٠٤ - ١٨:١٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
رۆژنامەی
ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وتووێژێکی تایبەتیی لەگەڵ نووسەر و رۆژنامەنووس، "سه‌دیق ساڵح" سەبارەت بە رۆژنامەی کوردستان پێکهێناوە.

کوردستان میدیا: هەرچەند رۆژنامەگەریی کوردی بەفەرمی لەسەر دەستی بنەماڵەی بەدرخانییەکان و بەتایبەت "میقداد مێدحەت بەدرخان" دەستی پێکردووە، بەڵام لە سەردەمی کۆماری کوردستان و لەدایک بوونی رۆژنامەی"کوردستان" ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حدک ئێران، دەرفەتێکی دیکەیە لە رۆژنامەنووسیی کوردی لە کوردستانی ئێران، ئەو قۆناغە چۆن دەنرخێنی و تەمەنی ئەو رۆژنامە بە چەند قۆناغدا تێپەڕیوە؟

سه‌دیق ساڵح: رۆژنامەوانی وەک داهێنراوێکی رۆژئاوا کە مەرامی پێ‌ بڵاوکردنەوەی هەواڵ بووە، لەلای کورد کە سەری هەڵداوە، لەپاڵ ئەوەدا، داوا و مافی رەوا و زۆر لێکراویی کوردی پێ‌ جەخت کراوەتەوە و رووی راستیی مەسەلەکەی پێ‌ خراوەتە بەرچاو. بەوپێیە، ئامرازێکی کاریگەری جووڵانەوەی کورد لەو دەرفەتە مێژووییەی دامەزراندنی (حکوومەتی میللیی کوردستان)دا لە مەهاباد، رۆژنامەوانی بووە، کە روویەکی ژیاری و گەشی ــ بەگشتی ــ ئەو قۆناغەیە و نیشاندەری ئەو راستییەیە کە کورد هەر زمانی چەک و شەڕ نازانێ‌ و ئەگەر هەلی بۆ هەڵ بکەوێ‌ دەتوانێ‌ بە شێوەیەکی شارستانیانە بجووڵێتەوە و چالاکی بنوێنێ.

نابێ‌ ئەومان لەبیر بچێ‌ کە رۆژنامەی "کوردستان" درێژەپێدەری ــ کەم‌وزۆر ــ هەمان رەوتی رۆژنامەوانیی سەردەمەکەیە کە سەرەتا بە گۆڤاری "نیشتمان" دەستی پێ‌ کردووە و پاشتر بە گۆڤاری "کوردستان" لە 6/12/1945دا ‌و دوابەدوای ئەوە بە "کوردستان" وەک رۆژنامە لە 10/1/1946دا و "هاواری نیشتمان" و "هەڵاڵە" و "گڕوگاڵی منداڵانی کورد" درێژەی پێ‌ دراوە. هەر بڵاوکردنەوەی رۆژنامە بۆ خۆی، پاش ساڵانێکی درێژی ژێردەستەیی و رێگرتن لە سازکردنی پێویستییەکانی ئامادەیی بۆ هەلێکی وەها، سەروەری و کارێکی مەزنە.

رۆژنامەکە، کە ــ بەگشتی ــ حەفتانە دوو ژمارە پتری لێ‌ دەرچووە، دەبێ‌ هەوڵ درابێ‌ بکرێتە رۆژانە، بەڵام دیارە لە هەلومەرجێکی وا نائاساییدا زەحمەت بووە ئەو ئاواتە بهێنرێتە دی. ئەم رۆژنامەیە کە بەرهەمی دەسەڵاتێکی خۆماڵیی کوردییە و توانیویە پەیامی راستەقینەی کورد لە کۆمەڵێک وتاردا بخاتە بەرچاوی حکوومەتی ناوەندی، سەرباری هەواڵ و راپۆرتە هەواڵی تایبەت بە چالاکییەکانی خوێندن و فەرهەنگ و رۆشنبیری و بەرەکانی شەڕ و ژنان و ... ، نوێنەری داوا و مافەکانی ئەو قۆناخەی جووڵانەوەی رزگاریی کورد بووە بۆ جێ‌ کردنەوەی خودموختاری لە چوارچێوەی قانوونی ئەساسیی ئێراندا.

کوردستان میدیا: رۆژنامەی "کوردستان" وەک بە تەمەنترین و لەمیژینەترین رۆژنامەی کوردی لە کوردستانی ئێران کەلە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بووە، خاوەن چ پێگە و سەنگێکە و بەڕای بەڕێزتان چەندە توانیویە لە بووژانەوەی فەرهەنگ و زمانی کوردیدا دەور بگێڕێت؟

سه‌دیق ساڵح: گرنگترین و یەکەمین کەڵکەڵەی رۆشنبیرانی کورد لەهەر دەرفەتێکدا بۆ کورد ڕەخسابێ‌، گەڕانەوە بووە بۆ زمان وەک بنەما و جیاکەرەوەیەکی سەرەکی بۆ چەسپاندنی بوونی نەتەوەیی و بۆ کوردی وەک زمانێکی قەدەغەکراو، کە پێشتر رێی بەکارهێنان و گەشەپێدانی نەدراوە و نەک هەر هیچ دەزگایەکی حکوومەتی بۆ خزمەت کردنی زمان ‌و ئەدەبیاتی کوردی دانەمەزرێنراوە، بەڵکوو رێگریش لە راپەڕاندنی پرۆژەیەکی لەو چەشنە کراوە لەو رووە کە ــ گوایە ــ کوردی زمانی نووسین ‌و کتێب نییە!

ئەو رۆژگارە و لە سایەی ئەو حوکمە کوردییەدا بایەخێکی زۆر بەم لایەنە دراوە و نووسەران و دانەران دەرەتانی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی خۆیان بۆ فەراهەم بووە. شیعر بە پلەی یەکەم ــ وەک پێویستییەکی حەماسە خوڵقێن ــ پانتایی‌یەکی گەورەی لە رۆژنامەکەدا داگیر کردووە، پاشتر پەخشانی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی. هەوڵ دراوە زاراوەسازی بکرێ‌ و وشە و زاراوەی پەتی و دروستکراو بهێنرێتە گۆڕێ‌ و لە رۆژنامەکەدا جێ‌ بکرێتەوە. تەنانەت بە فەرمان و بڕیاری پێشەوا قازی محەممەد دەست کراوە بە کردنە کوردیی ناو و زاراوەکانی سەربازی و پێشەوا خۆی ــ وەک نەریتی سەرۆکی دەوڵەتانی جیهانیشە ــ لەنزیکەوە چاودێری و سەرپەرستیی ئەم لایەنەی کردووە، بۆیە کۆمەڵێک زاراوە بە زنجیرە لە رۆژنامەکەدا بڵاو کراوەتەوە.

کوردستان میدیا: پاش ئەو هەموو گۆڕانکاری و پێشڤەچوونانەی کەلە بواری رۆژنامەنووسیدا هاتۆتە ئاراوە، ئاخۆ "کوردستان" توانیویە لە گەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی سەردەم، خۆی بگونجێنێت؟

سه‌دیق ساڵح: نابێ‌ پێمان وابێ‌ و چاوەڕوان بین رۆژنامەوانییەکی تازە کوورە و ساوای کوردی لەو پارچەیەی وڵاتدا، هەمان ئاستی تەکنیکی و پێشکەوتنی رۆژنامەوانیی ئەو دەمەی ئێرانی هەبوو بێ‌، کە سامان و کەلەپوورێکی دەوڵەمەندی لەو بارەیەوە هەبووە، چونکە هەم وەکوو پێویست ئەو پاشخانەی شارەزایی و تەکنیک و کادیری پسپۆڕ نەبووە و هەم کوردستانیش هەتا ئەو کاتە چاپخانەی زۆر پێشکەوتوو و بەرزی تێدا دانەمەزراوە. بۆیە ئاستی تەکنیکیی "کوردستان"، بە رەچاو کردنی ئەم راستییە، بە پەسند و بەرز دادەنرێ‌ و گرنگ ئەوەیە رۆژنامەوانی بەو حاڵ ‌و بارەیەوە پێویستییەکی هەرە گرنگی سەروەختەکەی دابین کردووە. لەگەڵ ئەوەیشدا، بە دوور نازانرێ‌ سوود لە تەکنیک و ئەزموونی رۆژنامەوانیی ئێران وەرگیرابێ‌. ئەم خاڵە بۆ خۆی پێویستیی بە وردکردنەوە و پێداچوونەوەیەکی فراوانتر و هەڵسەنگاندنی رۆژنامەوانیی ئەو سەردەمەی ئێران هەیە.

کوردستان میدیا: جەنابت وەک کەسێک کەلە بواری ئارشیوی رۆژنامەگەری کوردیدا کارت کردووە و بۆ ساغ کردنەوەی رۆژنامەی "کوردستان" هەوڵی زۆرت داوە، رۆژنامەیەک لە ٦٥ساڵ لەمەو پێش لە وەها بارودۆخێکی مێژوویی و سیاسیی کوردستان لەدایک بووە، خاوەن چ پێناسە و تایبەتمەندییەکە؟

سه‌دیق ساڵح: هەموو بەرهەمەکانی رۆژنامەوانیی کوردی، بەتایبەت بۆ کورد کە ئەرشیڤ و ناوەندی دیکەی نەبووە بۆ هەڵگرتن و پاراستن و کۆکردنەوەی شێوەکانی سامانی مێژوویی خۆی، دیارترین و باشترین پانتایی تێدا کۆکردنەوەی زانیاریی هەمەلایەنە و گرنگی مێژووییه سەبارەت بە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری ... هتد کوردەواری. بۆیە "کوردستان"یش ــ بەش بە خۆی ــ ئاوێنەیەکی باڵانوێنی سەردەمەکەی خۆیەتی و سەرچاوەیەکی دەستی یەکەمە بۆ لێکۆڵینەوە و راست کردنەوە و جەخت کردنەوەی بەشێکی زانیاریی هەتا ئێستا تۆمار نەکراوی ئەو قۆناخە لە مێژوومان.

جگە لەوە، ئەمە یادگاری پیرۆزی دەورانێکە کە هەلێکی ئازادیی تێدا هاتۆتە پێش و کوردیش وەک ڕێیەکی خۆناساندن و سەلماندنی بوونی نەتەوەیی خۆی بەکاری هێناوە. لەبەر ئەوە دەشێ‌ "کوردستان" بە ناسنامەی تایبەتی ئەو قۆناخەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەقەڵەم بدرێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: