کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە ئۆسلۆ پایتەختی وڵاتی نوروێژ، لەگەڵ کۆمیتەی گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆبووەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو کۆبوونەوەیەدا خاتوو مریەم عەلیپوور بەرپرسی کۆمیتە، وێڕای بە خێرهێنانی شاندی میوان، دوای ناساندنی ئەندامانی کۆمیتەی حیزب، هیوای خواست ئەو دانیشتنە ببێ بە سەرەتای هاوکاری و هاوپێوەندییەکی کارا و چالاکی ئەو دوو لایەنە.
دواتر ئیبراهیم کۆنەپۆشی، ئەندامی کۆمیتەی گشتیی کۆمەڵە، سپاس و پێزانینی خۆی و هاوڕێیانی سەبارەت بەو پێشوازییە دۆستانەیەی کۆمیتەی حیزب دەربڕی.
لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە ئێران و کوردستان تاوتوێکران.