کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بورهان غلیوون: ئێران لە جیاتیی ئەسەد خۆی بە لایەنی شەڕی سووریە دەزانێت

00:24 - 5 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: بورهان غلیوون بەرپرسی ئەنجومەنی نیشتمانیی گوتی، کۆمکوژیی خەڵکی سووریە، بە پاڵپشتیی رێژیمی ئێران و چاوه‌درێریی رووسیە ئەنجام دەدرێت.


بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە، بەرپرسی ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە، گوتی: ئێران گومانی ئەوەی هەیە کە رووداوەکانی ئێستای سووریە، پێوەندیی بە خۆیانەوە هەیە و خۆیان لە جیاتی ئەسەد بە لایەنی سەرەکیی ئەو شەڕە دەزانن.
ناوبراو راشیگەیاند: ئەگەر پاڵپشتیی رێژیمی ئێران و رووسیە نەبێت رێژیمی سووریە نەیدەوێرا ئەو هەموو کۆمکوژییە ئەنجام بدات.
بورهان غلیوون لە دیداری محەممەد عەمرۆ سەرۆک وەزیرانی میسر، پەڕژاوەتە سەر ئەوەش کە تاران خوازیارە لە ناوچەکەدا ببێتە دەسەڵاتی یەکەم و سووریە ئەو دەرەتانەی پێ داوە کە ئەو رۆڵە لە ناوچەدا بگێڕێت.
هەروەها بەرپرسی ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە داوای لە لێپرسراوانی ئێران کردووە پێداچوونەوە لە هەڵوێستی خۆیاندا بکەن، هەتا بە وتەی ناوبراو بەژەوەندییەکانیان لە داهاتوودا بپارێزریت.
بورهان غلیوون گوتی: وڵاتی میسر لە گەلاڵەکەی کۆفی عەنان پشتیوانیی کردووە و گەلی سووریە که لەگەڵ کارساتێکی راستەقینە بەرەوڕوون، داوا ده‌كه‌م خه‌ڵكى سووريه بزانرێت كه میسر و دونیای عەرەب لە شۆڕشەکەیان پاڵپشتی دەکات. هەروەها لە ئەگەری شکستی گەڵاڵەی کۆفی عەنان وڵاتانی عەرەب خەڵکی سووریە لەهەمبەر رێژیمی سووریە بە تەنیا ناهێڵنەوە.