کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكیی تەبلیغی ئەندام و لایەنگرانی حیزب بە بۆنەی یادی بەرەنگاریی 24 رۆژەی شاری سنە

15:44 - 5 بانەمەڕ 2712


كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی هیرشی كۆماری ئیسلامی و خۆڕاگریی خەڵكی شاری سنە لە ساڵی 59 لە شاری سنە، كار و چالاكیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات بەبۆنەی یادی 32 ساڵەی بەرەنگاری و خۆڕاگریی خەڵك و هێزی پێشمەرگەی لە شەڕی 24 رۆژەی بەهاری 59ی سنە، دەستیان دایە كار و چالاكیی تەبلیغیی بەربڵاو.

ئەو شوێنانەی كە كار و چالاكییان تێدا بەڕێوە چووە:
گەڕەكی ئاغە زەمان، سیرووس، نمەكی، بلواری كوردستان، كانی دووشەم، گرێزە، قەتارچیان، دەوروبەری بیمارستانی بێعسەت، تازاوا، ناسر خوسرەو، دەوروبەری فروشگای ئێتكا.

ئەو دروشمانەی كە بۆ كار و چالاكیی تەبلیغی بەكار هێنراون، بریتی بوون لە: سڵاو لە خەڵكی خۆڕاگری سنە ـ سڵاو لە هێزی پێشمەرگە ـ ریسوایی بۆ داگیركەران و هێرشبەران.

بەهاری ساڵی 1359 لە درێژەی هێرشی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كوردستان و لەراستای حوكمی جیهادی خومەینی بۆ سەر كوردستان، هێرشێكی بەربڵاو كرایە سەر شاری سنە، كە خەڵكی خۆڕاگری ئەو شارە و هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگارییەكی ٢٤ رۆژەدا قارەمانەتییەكی دیكەیان تۆمار كرد كە بە شەڕی ٢٤ رۆژەی سنە ناوبانگی دەركرد.