کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات ــ رۆژهەڵاتی کانادا، لە یادی مەلا مستەفا بارزانی

16:24 - 19 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کانادا لە رێوڕەسمی یادی بارزانی، بەشداریی کرد و پەیامی خۆی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژهەڵاتی کانادا بە سەرپەرستیی عوسمان ئێران‌دووست بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتە، لە ٣٤ـەمین ساڵـڤەگەڕی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی لە شاری کێـچـنێـری کانادا، بەشداریی کرد.
لەم رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە رۆژهەڵاتی کانادا، لەلایەن عوسمان ئێران‌دووستـەوە خوێندرایەوە.
لەم پەیامەدا وێڕای ئاماژە بە رۆڵی نەوەی پێشوو لە وەدیهاتنی دەسکەوتەکانی ئێستای کورد لەم قۆناغە لە خەباتدا، تیشکی خستبووە سەر گرنگیی رۆڵی بارزانی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری و تێیدا هاتبوو: قڕان، ژینۆساید و کۆمکوژیی گەلی کورد لەلایەن دەسەڵاتدارانی زاڵمەوە چۆکی بە درێژەدان بە خەباتی گەلی کورددا نەداوە و هەتا ئێستا بەم چەشنە ئەمڕۆ لە بەشێکی کوردستاندا، کورد بە مافە رەواکانی شاد بووەتەوە.

3972.jpg


لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامەدا هاتبوو: هیوادارین گەلی کورد کە کوردستانی ئێران بەو مافانە کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان وەدی هاتوون، بگات و لە چنگی دەسەڵاتدارانی رێژیمی ئێران رزگار ببێت.