کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی هاوبەشی حیزب و کۆمەڵە لەگەڵ دوو کەسایەتیی قەزایی و حکوومیی وڵاتی سویس کۆبوونەوە

20:53 - 19 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی هاوبەشی حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات دوو دیداری هاوبەشیان بە جیاجیا ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٦ رەشەمە شاندێکی هاوبەشی بەشی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەرپرسی پێوەندییە نێونەتەوەیی‌یەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سویس و هاوسەرۆکی رێکخراوی فرانسیی بزووتنەوەی دژی راسیزم و بۆ دۆستایەتیی نێو گەلان دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ پرۆفیسۆر ژۆرژیۆ مالینڤرنی قازیی پێشووی دادگای مافی مرۆڤی ئورووپا و شارەزای بواری یاسای بنەڕەتی و فیدراڵیزم پێکهێنا.
بارودۆخی ئێران، پێکهاتەی نەتەوەیی و مەزهەبیی دانیشتوانی ئێران و پڕۆژەی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، کۆمەڵە بابەتێک بوون کە لەم هاودیتنەدا لەلایەن ئەو هەیئەتەوە باسی لێ کرا.
پاشان مالینڤرنی باسێکی لەسەر سیستمی فیدراڵی و جۆرەکانی فیدراڵیزم و ئەو تایبەتمەندییانەی کە هەرکام لە وڵاتانی ئێران و سویس هەیانە، خستە بەر باس.
لەلایەکی دیکەشەوە شاندێکی هاوبەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە مەقەڕی UN لەگەڵ ئیرینا شوولگین راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی سوێد کۆبووەوە.

3977.jpg


فرەنەتەوەیی بوونی ئێران، هەڵاواردنە یاسایی‌یەکانی رێژیمی ئێران لەدژی نەتەوە و ئایینەکانی ئەو وڵاتە، هەڵاواردن لەدژی ژنان، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ و رۆلی ئەو کۆنگرەیە لە داهاتووی ئێراندا و هەڵبژاردنی سەرکۆماریی، ئەو باس و بابەتانە بوون کە لەم دیدارەدا هاتنە ئاراوە.
باوا ئەلیاسی ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی دێمۆکرات ـ سویس و خالید حوسێن‌زادە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆمەڵە ـ سویس لەو چاوپێکەتنانەدا بەشدار بوون.