کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادێک لە سورەیا سەراجەدینی نەقشبەندی (شیلا محەمەدیان)

13:14 - 20 رەشەمه 2712

شیلا محەمەدیان

ئەو کاتەی وا لەسەر شاباڵی مەلی یادت بیر لە بڕوای بەرزی کوردانەت دەکەمەوە و ئەگەمە بەردەم گۆڕستانی فيرفاکسی ویرجینیات لە بەردەم گۆڕەکەتدا ئەو شیعرەی دوکتور عابدی باوکت کە لەسەر کێلی قەبرەکەت نەقشی بەستووە، لێم ئەبیتە سیروانەکەی خۆڕ و خرۆشان و دەنگە نەرم و نیانەکەت دێتەوە گوێم.

سەرم پڕ بوو لە سەودا داخەکەم هیچم نەهێنا /دی بەلامۆ پڕ بەهاتر بوو لە گشتی گەنجی ئازادی

جا تەنیایی و خەم بێ رحمانە لە دەشتی ئیش و ئازار و زامی کۆنە و نۆیی ئافرەتی کورد لێیم ئەبێتە شەو زەنگ و دونیام تاریکایی دایدەگرێ. داروپردووی ژین وەها سامناک و ترسێنەرە کە ترووسکایی هیوا تێدا بەدی ناکەم هەتا چاو برشتی هەیە سارای مەرگی پنجەی ئەجەڵ.

لە تاو مەرگت دڵ و دینم لە دەس چوو/ تەماشاکە ئەجەل چەندە بە قینە

سورەیای کورد پەروەر ساڵی ١٩٦٠ لە داوێنی خێزانیکی تێروتەسل لە ێیژگەی فەرهەنگی کوردی و فارسی و ئاشنا بە رۆحی عیرفان و تەسەوف هاتە دونیا. تەمەنی منداڵی تیژتر لە خەیاڵ تێپەڕی. سورەیا گەیشتە تەمەنی لاوی ... هەر ئەو کات و لە سەرەتاوە ئاشکرا بوو کە زیرەکی و هوشیاری و بیداریی پێوە دیار بوو. تا رادەیەکی وا کە مەقۆ مەقۆی خستە نێو (دەبیرستانی خوارازمی) و هەر لەو سەردەمەدا هەڵسەنگاندی شێعری کوردی و فارسی خستە ژێر تیشکی چاوی وردبینی کۆمەڵێک خاوەن بیری زانستگا. بێ گومان بیری نەتەوەیی کە لە بنەڕەتەدا فیکری بەرزی سورەیای گەنج بۆ سەرچاوەکەی ئەگەڕایەوە و بو دوکتور عابدی بابی کە شاعێر و نووسەر و روناکبیرێکی بە توانا بوو. هەر وەها لە هەرەتی گەنجیدا وەک پێشمەرگەیەکی مێرمنداڵ کۆماری جوانەمەرگی کوروستانی دی بوو وە وە پیشەوا دەستی نەوازشی بە سەریا کیشابوو کە خۆشەویستی ئەو رووداوە مەزنە هەر گاڤ لە زەین و مێشکیدا مابوو.
دایکی سوەریا زینب خانم وەکوو ژنێکی خوێندەوار شەیدای سۆزی شێعری سۆفیانەی مەولەوی و نەحوی بوو کە بێ گومان فەرهەنگ دۆستی بنەماڵەی نەقشبەندی و ئاشنایی بە بۆنە نەتەوەییەکان کاریگاریان لەسەر بیروهۆشی دانابوو هەروەها ژیان لە داوێنی چیاو سروستی سەربەرزی هەورامان ئەبنە یەکەم قوتابخانەی بیری سورەیا و پەروەردەکەری ئەندیشەی میللی ئەو ژنە تێکۆشەرە کە هەموو ژیانی بۆ کوردو کوردستان ژیا.

لە سەرەتای راپەرینی گەلانی ئیران، سۆرەیای تیکۆشەری تەمەن ١٧ ساڵە ماندوو نەناس بۆ خزمەت بە کورد و ناساندنی کورد وەک پەپولەی بێ ترس لە سوتان هەڵوەدای ریبازی پرلە سەروەری ێیشەوا هەڵدەسووڕا. بەڵام هەی هات تەمەنی شورو شەوق و عیشق کورت بو کە زۆر زوو ئاڵوزی بیرو بۆچون باڵی بەسەر راپەرینی ئێران دا کێشا و ئەویش قەترەیەک بوو لە روباری ئازادیخوازان کە شاریان بە جێهێشت و لە چیا گیرسانەوەو پەنایان گرت.

ساڵی ١٩٨٠ سۆرەیا لەگەڵ بنەماڵەکەی روویان لە عێراق کرد. نا ئارامی و سەرسامی و باڵ بەسراوی بیرو بۆچون-ماوەی دو ساڵ بەشی سۆرەیای ماندویی نەناس بو. ناوبراو ساڵی ١٩٨٢عێراقی بە جێهێشت و گەیشتە ئەمریکا، پاشان لە زانکۆی ئەیالەتی سانفرانسیسکۆ، وەرگیراو دەستی بە خوێندن کرد. ئەوجار رویی کردە زانکۆی (بوستۆن) و هەر لەو زانکویە ساڵی ١٩٨٧ لیسانسی ئەندازیاری بەرقی وەرگرت. سورەیا وەک خۆی ئەیووت ئیشوو کارو تێکۆشانی بو ژیان وەڵام دەرەوی خواستی روحی ئەو نیەو نەبوە.

سالی ١٩٩١ بۆتە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە ئامریکا
Kurdish National Congress of North America (KNC)
وەک جێگری سەرۆکی ئەم رێکخراوە دەسی بە کارو تێکۆشان کرد. وزەو شەوقی خزمەت کردنێکی بێ پاداش و خۆبەخش لە هەنگاو بە هەنگاویدا بەدی دەکرا.
سالی ٢٠٠٤ بۆ ئەوەی پتر لەگەڵ دونیای سیاسەت نزیک بێ لە کالیفورنیا کۆچی کرد بو میریلند ولە نزیکی واشنگتن گیرسایەوەو ئیدی کارو چالاکی دیارترو بەرچاوتر بوو.

لە نوامبری ٢٠٠٥ دا بۆ باشوری کوردستان سەفەری کردو لە کۆنفرانسێکدا لە ژێر ناوی سەربەخۆیی بۆ کوردستان بەشداری کرد. لە ئاکامدا کۆمەڵیک بیرو بۆچونی نوێی خستە بەر دەستی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لە هەموو دانیشتنەکاندا رێزێکی تایبەتی لێ ئەگیرا.
پاش گەرانەوە لەم کۆنفرانسە لە مارچی ٢٠٠٥ خۆی و مێردەکەی واتە تام وەر پلوئیگ
Tom Ver Ploeg
کە سەرۆکی (ک ن سی) بوو زۆرترین کاتی خۆیان تەرخان کرد بو کار کردن لەو رێکخراوەدا.

بو ناساندنی دۆزی کورد وریا بو، شارەزای کوڵوڵی و بەشمەینەتی گەلەکەی بوو. هەتا بیر هەتەری ئەکرد وردبین و دوربین بو.

لە ژانویەی ٢٠٠٦ بیری کۆبوونەوەیەکی گشتی بۆ(ئوپۆزسیونی) ئێرانی بە مێشکی دا هات.
بۆ ئەو مەبەستە وەها چالاکانە چوە ێیشەوە کە کاربەدەستانی ئەمریکائی سەریان سوڕما.( سورەیای سراج الدینی) ئەو بەربەستەی شکاند و توانی کۆمەڵێک گەورە بەرپرسی پارتە سیاسیەکانی ئێران بە کورد و بەلوچ و ئازری و عەرەب و فارس لە دەوری یەکتر کۆ بکاتەوەو پاشان لە بینای سەنای ئەمریکا بە دەنگی بەرز بڵێ ئەمە ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی و فەرموون گەڵاڵەی داهاتووی ئێران تاوتوێ بکەن.
سەرکەوتنی سورەیا لەم پرۆژیەدا بێ وێنە بوو بە چەشنێک کە هەمووانی تووشی سەرسامی کردبوو.
هەر دوای ئەم کۆنفرانسە کۆبوونەوەیەکی چڕو پری بو کوردی سوریە لە چوارجێوەی مافەکانی مرۆڤ دا پێکهێنا.

بە داخێکی گرانەوە لە جولای ٢٠٠٦ دا لە ویلایەتی میریلاند بە هۆی نەخۆشی تەنگە نەفەسیەوە لە تەمەنی ٤٦ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد. هەنسکو قوڵپی گریان بوو بە بەشی خزم و کەس و کارو دۆستانی و پاشان لە گۆرستانی شاری فیرفاکسی ڤەرجینیا ترمەکەی بە شکۆیەکی بێ وێنەوە ئەسپەردە کرا.

رۆژنامەکان نووسیان تەعزیەیەکی بێ وێنە کە هەژارو دەوڵەمەند، سیاسی و کۆمەڵایەتی شیعە و سونی و هەموو چین و توێژێکی کورد، ئێرانی و ئەمریکایی لە دەوری یەکتر خڕ کردەوە. ئەو بەشداریە فەراوانە هەمە لایەنە، نیشانەی کەسایەتی سورەیای سراج الدینی بو. بە داخەو هەنوکە جێگای لە نێوتێکۆشەرانی مافی ئافرەتان بەتاڵ و خاڵییە.

خانمی تێکۆشەری کوردپەرەست سورەیای سراج الدینی، هەمیشە لە نێو دڵی جگەرگۆشەکانی ئەوین و داریان وە مەردا وافادارە کەیی تام وە سەرجەم دۆست وە هەڤاڵانی دا هەیەو دەمێنێ.

ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە نووسین و ناوەرۆکی ئەم بابەتە بەرپرسیار نیە