کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧ حیزبی كوردستانی بە شێوەی هاوبەش رێوڕەسمی نەورۆز لە وڵاتی بلژیك بەڕێوە دەبەن

21:41 - 20 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات و یەكیەتی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ـ بلژیك و چەند حیزبی كوردستانی بە شێوەی هاوبەش جێژنی نەورۆزی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە بلژیك بەڕێوە دەبەن.

رێوڕەسمی نەورۆز، رێكەوتی ٢‌ی خاكەلێوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی ( ٢٢‌ی مارس) لەلایەن كۆمیتەكانی ٧ حیزبی كوردستانی لە بلژیك بەڕێوە دەچێت.

كۆمیتەكانی ئەو حیزبانەی خوارەوە ئەو رێوڕەسمە بەڕێوە دەبەن:

ـ پارتی دێمۆكراتی كوردستان

ـ حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

ـ یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان

ـ پارتی یەكیەتیی كورد لە سووریە

ـ پارتی دێمۆكراتی كوردی لە سووریە ـ ئەلپارتی

ـ یەكیەتیی دێمۆكراتیكی كوردی لە سووریە

ـ پارتی دێمۆكراتی پێشڤەرۆی كورد لە سووریە