کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکرات لەرێوڕەسمی یادی راپەڕین لە شاری کۆیە

13:22 - 21 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە رێوڕەسمی ساڵیادی ئازاد کرانی شاری کۆیە، بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز چەکۆ رەحیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمیی مەڵبەندی رێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێوڕەسمی یادی راپەڕینی شاری کۆیە بەشداریی کرد.
لەم رێوڕەسمەدا شاندێ حیزبی پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە کرد.
٩ی ئاداری ساڵی ١٩٩١ی زایینی بەرانبەر بە ١٨ی رەشەمەی ١٣٦٩ی هەتاوی، بە سەرکردایەتیی بەرەی کوردستانی و بە هاوکاریی خەڵکی شاری کۆیە دام و دەزگاکانی رێژیمی بەعس لەنێو بران و قەزای کۆیە و دەورووبەری ئازاد کرا.