کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە یادی هەڵەبجە، لە پارلمانی دانمارک

12:54 - 24 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: کۆنفڕانسێک بۆ بیرئانینی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پارلمانی دانمارک بەڕێوەچوو و شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ شیلەند لەو کۆنفڕانسەدا بەشدار بوون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەم کۆنفڕانسە لەلایەن ئۆزلەم چەکیج پارلمانتاری کوردی پارلمانی دانمارک و ژمارەیەک پارلمانتاری دیکە و هەروەها کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە لە سالۆنی پارلماندا بەڕێوەچوو.
لەم کۆنفڕانسەدا مۆنگیس لووکێتۆفت سەرۆکی پارلمانی دانمارک، هۆلگا نیلسن وەزیری دارایی، پێرستیگ موولەر پارلمانتار، نیکۆلای ڤیلۆنسێن، پارلمانتاری دۆستی کورد،راسمووسێن پێدرسوون پارلمانتار، دوکتور ئالبێرت بە رەگەزی کوردی دانیشتووی دانمارک لەو کۆنفڕانسەدا قسەیان کرد.
شاندێکی ٢٠ کەسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی دیار مەولایی بەشداری ئەم کۆنفڕانسە بوو.