کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ٥ هاووڵاتیی جوانڕۆ سه‌ربه گرووپی ئه‌لقاعیدە

00:23 - 6 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: پاش ٥ مانگ بێ سەروشوێن بوون، هەواڵی کوژرانی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ له ناو گرووپی ئەلقاعیدەدا بڵاو بووەوە.


بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناو و ناسنامەی ٣ کەس لەو ٥ هاووڵاتییە بە ناوەکانی ناسر. ا، ئۆمید. س و رامین. م لە دایک بووی ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی، ئاشکرا بووە، بەڵام ناوی ٢ کەسی دیکە ناڕوونە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، نزیکان و کەس و کاری ئەو ٥ هاووڵاتییە جوانڕۆییە بێ‌ئاگایی خۆیان لەمەڕ کوژرانییان بەهۆی دەرگیری، یان خۆتەقاندنەوەیان، دەربڕیوە.
بنەماڵەی ئەو ٥ هاووڵاتییە رێوڕەسمی کۆچی دواییان بەهۆی ترس لە هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە نەبردووە و تەنیا بنەماڵەی رامین.م بە شێوەی نهێنی پرسەیان بۆ کوڕەکەیان داناوە.