کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات ــ سوێد، لە رێوڕەسمی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە لە سوێد بەشداریی کرد

13:52 - 26 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە سوێد بە سەرپەرستی مەولوود عەبدیل‌زادە بەرپرسی پێوەندییە کورد و کوردستانییەکان لەو وڵاتە لە کۆڕیادی ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕی شەهیدانی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە، لە پارلمانی سوێد بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە لەلایەن نێت ورکی کورد لە سوێد و بە هاوکاریی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان پێک هاتبوو و تێیدا خاتوو ئاننا لێنا سوێرنسۆن ئەندام پارلمان و ئەندامی نێت ورکی کورد ــ سوێد باسێکی لە کوردستان و کیمیابارانی هەڵەبجە کرد.
دواتر شەرمین بۆزئەرسەڵان بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان وتەیەکی لەسەر گەلی کورد و نەهامەتییەکان و قوربانییانی هەڵەبجە پێشکەش کرد و هەروەها پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لەلایەن شەفیق کەیا بەرپرسی ئەو کۆمیتەیەوە خوێندرایەوە.
لەبڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕیادەدا شێعر و هۆنراوەی هونەرمەندی سوێدی خاتوو ئینگێللا کارڵسون پێشکەش کرا.

کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە ٢٧ رێکخراوی سیاسی و سینفی هەر چوار بەشی کوردستان، لە وڵاتی سوێد پێکهاتووە.