کوردستان میدیا: رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی ٢٠٦ی سەرەتایی پێشمەرگە لەلایەن فێرگەی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانەوە بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەمە رێکەوتی ٢٧ی رەشەمە رێوڕەسمی کۆتایی دەورەی ٢٠٦ی سەرەتایی پێشمەرگە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد.
دواتر بەشدرانی دەورەکە چەندین بڕگەی جواروجۆری وەکوو: رێژە، شەڕی سەرنێزە و ئامادەیی جەستەیییان نمایش کرد و لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا بەڕێز چەکۆ رەحیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکرات چەند وتەیەکی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
بەڕێز رەحیمی لە قسەکانیدا باسی لە مێژوویی فێرگە بۆ بەشدارانی رێوڕەسمەکە کرد و دواتریش ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونەکانی دۆزی کورد لە بەشەکانی کوردستان بە تایبەتی هەرێمی کوردستان کرد و وتیشی: رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی لە هەوڵی ئاژاوە نانەوە لە ناوچەکەدا دایە.
دواتر راپۆرتی ئاموزشیی دەورە لەلایەن موختار بەدەخش مامۆستای فێرگەوە پێشکەش کرا و سەعدوون بەهرامیان یەکێک لە بەشدارانی دەورەکە، پەیامی دەورەی سەرەتایی ٢٠٦ی پێشمەرگەی خوێندەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا ٦ کەس لە بەشدارانی دەورەکە لە بواری باش بوونی نێوەنجی نومرە و دیسیپلینەوە لەلایەن تاهیر مەحموودی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکرات و موعتەسەم نوورانی کادری حیزب، خەڵاتیان پێبەخشرا.
لە نێوئاخنی رێوڕەسمەکەدا چەندین پارچە سروود، گۆرانی و شێعر لەلایەن فاروق سوڵتانی، غوڵام فاتحی، سەعید ئیزەدی، سامان سەید ئەحمەدی و پەیام عەلی رەزایییەوە پێشکەش کران.