کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات ــ دانمارک، لە کۆبوونەوەی پارلمانتارێکی کورد بەشداریی کرد

20:55 - 27 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: لێژنەی ناوچەی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ــ دانمارک، بە مەبەستی شرۆڤە کردنی رەوشی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها بەشەکانی دیکەی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بۆ عومەر نوورەددین پێک هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات ــ شیلەند، بە سەرپەرستی دیار لە کۆبوونەوەی جێگری بەرپرسی لیستی کوردستانی لە پارلمانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆپێنهاگن بەشدار بوون.
بەڕێز نوورەدین لە بەشیک لە قسەکانیدا تیشکی خستە سەر سەفەری خۆیان وەکوو پارلمانتارانی پارلمانی کوردستان بۆ وڵاتی دانمارک و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی پارلمانی ئەو وڵاتە.
ئەو ئەندام پارلمانە باسی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراقی کرد و هەروەها پڕژایە سەر دۆخی بەشەکانی‌تری کوردستانیش.