کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکەی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە ناوچەی سەڵماس کۆچی دوایی کرد

20:58 - 28 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: مام عەسکەر خەلیلی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناوچەی سەڵماس بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام عەسکەر خەڵکی گوندی کۆزەڕەش و باوکی بێهرووز خەلیلی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکرات، بوو.
مام عەسکەر کەسایەتیی خۆشناو و جێگای رێزی خەڵکی ناوچەی سەڵماس رێکەوتی ٢٧ی رەشەمە کۆچی دوایی کرد.
ئەو کەسایەتییە خۆشناوە برازایەکشی بە ناوی عەبدوڵڕەحمان خەلیلی لە رێزەکانی حیزبی دێمۆکراتدا شەهید بووە.
مام عەسکەر خەلیلی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە بەردەوامی گوشاری خرابووە سەر و بۆ چەندین جار دەستبەسەر کرابوو.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی مام عەسکەر دەکات.

رۆحی شاد