کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵیادی هەڵەبجە لە رۆژئاوای کانادا

15:25 - 29 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان و لەوانە کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە رێوڕەسمی ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە لە رۆژئاوای کانادا بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٧ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی، کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان، پێکهاتوو کە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پارتی دێمۆکراتی کوردستان، یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی کوردەکانی سووریە لە کۆڕیادێک لە ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە بەشدارییان کرد.
لەم کۆرەدا پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لەلایەن حەمید بەهرامی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە پێشکەش کرا و دواتر سمایل ئیبراهیمی، بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە کانادا، وتارێکی لەسەر کاردانەوەی کارەساتی هەڵەبجە و کارەساتە هاوشێوەکانی لەسەر دەروونی مرۆڤی کورد، پێشکەش کرد.

4103.jpg


ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بە شێوەیەکی بەرین و بەرچاو، لەم کۆریادەدا بەشدار بوون.