کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات ــ ئوریبرۆ، جێژنی نەورۆزیان بەڕێوە برد

22:29 - 3 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: کۆمیتەکانی حیزبی دێمۆکرات و یەکیەتیی ژنانی دێمۆکرات ــ ئوریبرۆ و یەکیەتیی کوردان لە سوێد، بەبۆنەی سەری ساڵی ٢٧١٣ی کوردی شەوئاهەنگێکیان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢‌ی خاکەلێوەی ١٣٩٢‌هەتاوی لە هەرێمی ئوریبرۆ لە سوێد جێژنی نەورۆز بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە بنەماڵە کوردەکانی ئەو هەرێمە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی چەند ساتێک‌بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان سەید عومەر حوسێنی بە نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرانی شەوئاهەنگەکە، پەیامێکی کورتی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد و دواتر سروودی نەورۆز و چەندین گۆرانی لەلایەن رەحیم مستەفاپوور بە هاوکاریی هونەرمەند ئارمان محەممەدییەوە پێشکەش کرا.
لە درێژەی شەوئاهەنگەدا هەریەک لە هونەرمەندان ئارمان محەممەدی، عەتا دەروێشی و رەحیم مستەفاپوور بە هاوکاری شمێران و مەریوان بە وتنی گۆرانی رێوڕەسمەکەیان زیاتر رازاندەوە.