کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان، لە ناوچەی ورمێ کۆچی دوایی کرد

22:38 - 3 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: دایە مەلیسا عەزیزی دایکی شەهید ئیدریس میری لە ناوچەی سۆمای شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
بەپێێ هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٥ رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی، دایکی شەهید ئیدریس میری شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان، خەڵکی گوندی رکاوێی سۆما ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مەلیسا عەزیزی کچی مستەفا و لە دایک بووی گوندی زەنگاوای ناوچەی ئەنزەل بوو و شەهید ئیدریس یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکانی هێزی شەهید حاتەم بوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە مەلیسا دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد