کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری بۆکان بە مەبەستی ناساندنی زیاتری فەرهەنگ و کەلەپووری کورد، پیشانگایەک کرایەوە

23:55 - 3 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: فەرهەنگ، داب و نەریت و کەلەپووری کورد لە چوارچێوەی پیشانگایەکی پەیکەرتاشی و شێوەکاریدا لە شاری بۆکان دەستی بە نمایش کردووە.
عوسمان رەحمان‌زادە هونەرمەندی پەیکەرتاشی دار، زیاتر لە یەک هەزار و ٥٠٠ پەیکەری کە باس لە فەرهەنگ و ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان کورد دەکات، لەو پیشانگایەدا خستۆتە بەر چاوی بەشداران.
هەر لەو پیشانگایەدا رووداوی دڵتەزێنی شیمیابارانی هەڵەبجەش لە چوارچێوەی پەیکەردا نمایش کراوە.
لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە بەرهەمەمی وێنەگری و شێوەکاری لەو پیشانگایەدا پیشانی بەشداران دەدرێت.
پیشانگای پەیکەرتاشی هونەرمەند عوسمان رەحمان‌زادە لە رێکەوتی ٣‌ی خاکەلێوەوە هەتا ١٤‌ی خاکەلێوە بەدەوام دەبێت.
عوسمان رەحمان‌زادە لە ئاوایی حەمامیانی بۆکان لە دایک بووە و دانیشتووی ئاواییناچیتـە و لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە دەستی بەکاری هونەریی کردووە و بەرهەمەکانی لە شارەکانی ئیسفەهان، کرمان، شیراز، ورمێ‌، سیستان و بەلووچێستان، سنە، ئیلام و هەرێمی کوردستان پیشان دراوە.