کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری بۆكان رێز لە مامۆستایانی زمانی كوردی گیرا

16:46 - 4 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: كۆڕی فێركاری ـ فەرهەنگیی ئەدەب لە شاری بۆكان رێزی لە ژمارەیەك مامۆستای زمانی كوردی گرت و خەڵاتی پێ‌ بەخشین.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فەوزیە سوڵتان بەیگی، كوردستان مەلامەحموودی، جەعفەر ئەرشەدی، رەحمان جەوان، محەممەدسەعید نەجاڕی( مامۆستا ئاسۆ)، حوسێن شێر بەگی، لوقمان پەرستێش، هەدایەت ئازەری و سووسەن حەسەنزادە ئەو مامۆستایانەی زمانی كوردین كە لەلایەن كۆڕی فێركاریی ـ فەرهەنگیی ئەدەب لە شاری بۆكان رێزیان لێگیراوە.
ئەو رێوڕەسمە بەبەشداری نووسەر، شاعیر، هونەرمەند و ئەدیبانی شاری بۆكان بەڕێوە چوو.
لەو رێوڕەسمەدا كۆمەڵێك شێعر و پەخشان لەلایەن بەڕێزان ئەوین فەیزوڵڵاهی، سەیدە قاقان قادری، فەوزیە سوڵتان بەیگی، ئامنە چاك، ئیرەج ناهید، رەحیم مینایی، خالید عەسكەری و سامان عەبد زادەوە پێشكەش كران.
كۆڕی فێركاری و فەرهەنگیی ئەدەب ـ بۆكان ساڵی ١٣٨٥‌ی هەتاوی دامەزراوە و بە یەكێك لە ناوەندە چالاك و ئەكتیڤەكان لە بواری فێركاریی زمانی كوردی، رێكخستنی كۆڕ، سیمینار و بیرئانینی نووسەر و هونەرمەندانی كورد و بەتایبەت لە بواری بەڕێوەبردنی كارگەی شێعر و چیرۆكی منداڵان بە شێوەی زانستی دێتە ئەژمار.