کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سنە باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

21:59 - 4 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: باوکی شەهید ئەنوەر مینبەری، لە شاری سنە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٣٩٢ی هەتاوی، حاجی جبرەییل مینبەری ئەندامی لە مێژینەی حیزبی دێمۆکرات و هەروەها باوکی شەهید ئەنوەر مینبەری خەڵکی گوندی نییەری سەربە شاری سنە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ماڵی حاجی جبرەییل ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەگەڵ ٨٠ ماڵی دیکەی گوندی نییەر سووتاوە، کە بەو هۆیەوە بەناچاری ئاوارە بوون.
هەر لە هەمان ساڵیشدا ئەنوەر مینبەری کوڕی حاجی جبرەییل شەهید بووە.
ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی، بنەماڵەی حاجی جبرەییل دەسبەسەر و پاشان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بۆ شاری یەزد دوور خراونەتەوە. لە ماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا ماڵ و دارایی حاجی جبرەییل لەژێر موسادرەی رێژیمی ئێراندا بووە.
حاجی جبرەییل مینبەری کەسێکی دڵسۆز و جێی متمانەی خەڵک بوو، هەمیشە رێ نیشاندەری رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە ناوچەی سنەدا بووە.

4157.jpg


تەرمی ناوبراو رێکەوتی ٢ی خاکەلێوە لە گۆڕستانی نایسەر لە شاری سنە، لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری حاجی جبرەییل دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد