کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی مەهابادی

17:04 - 7 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: لە بارودۆخی تەیۆب حوسێن‌زادە و سەعید خزری، ٢ هاووڵاتیی مەهابادی، پاش ١٣ رۆژ دەسبەسەر کردن، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.


بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران، بارودۆخی ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی تەیۆب حوسێن‌زادە و سەعید خزری، خەڵکی ناوچەی باخی شایگانی ماهاباد، کەلە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، لەلایەن ئیدارەی ئیتیلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون سەرەڕای تێپەڕ بوونی ١٣ رۆژ، ناڕوونە و هیچ هەواڵێک لە چارەنووسیان لەبەر دەستیاندا نییە.
ئەو ٢ هاووڵاتییە کوردە لە شوێنی کارەکەیان لەلایەن هێزە ئیتیلاعاتییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون.
ناڕوونیی چارەنووسی زیندانیانی کورد لە حاڵێک دایە کە بەپێی مادەی ٣٧ی کونڤانسیۆنی مافی بەندکراوان، زیندانیان دەبێ ئیزنی پێوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵە و دۆستانی خۆیان لە ماوەیەکی دیاریکراودا هەبێت. ئەو پێوەندییە بە نامە، پێوەندی تەلەفوونی و چاوپێکەوتن لە زینداندا، لە خۆ دەگرێت.