کوردستان میدیا: بزووتنەوەی ویفاق ئاشکرای کردووە، رێژیمی ئیسلامیی ئێران نەوتی کێڵگەی فەککە بەشێوەی ئاشکرا دەدزێت و حکوومەتی عێراقیش بێدەنگیی خۆی راگرتووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانی عێراق کە ئەیاد عەللاوی رێبەرایەتیی دەکات، هاتووە: رێژیمی ئێران بە ئاشکرا نەوتی کێڵگەی فەککە لەسەر سنووری هەر دوو وڵات دەدزێت و بە قاچاخ هاوردەی ئێرانی دەکات.
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە، ئەو سەرچاو ئاوییانە کەلە ئێرانەوە دەڕژێنە نێو خاکی عێراق، گومانی ئەوە هەیە پاشماوەی مادە کیمیایی و ناوکییەکانی تێکەڵ بێت و ئەمەش مەترسیی بۆ ژیانی هاووڵاتییانی عێراقی دروست کردووە.
ئەو ماڵپەڕە ئاماژەشی بەوە کردووە ئەو کارانەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە شێوەی ئاشکرا بەڕێوە دەچێت و حکوومەتی عێراقیش لەو پێوەندییەدا بێدەنگە.
هەروەها بزووتنەوەی ویفاق داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی بواری مافی مرۆڤ و کشتوکاڵ و ئاودێریی کردووە، لەهەمبەر ئەو پێشێلکارییانەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و بێدەنگیی حکوومەتی عێراق هەلوێست بگرن.
بە پێی راگەیەنراوی ئەو بزووتنەوە، ئەو کارەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، دزییەکی ئاشکرای ئابووری و پارەی رۆژانەی هاووڵاتییانی عێراقییە.