کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەناوچەكانی بۆكان و مەریوان رێز لە رۆژی شەهیدانی كوردستان گیرا

17:35 - 10 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: لە ئاواییەكانی سەر بە شارەكانی بۆكان و مەریوان بە بۆنەی رۆژی 10‌ی خاكەلێوە چالاكیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لە ئاوایی نێ‌ی مەریوان، لەسەر دیواری مزگەوتی ئەو ئاواییە ئاڵایەكی گەورەی كوردستانیان كێشابووە و هەروەها لە بەرزایی شەرگەش ئاڵایەكی كوردستانیان هەڵكردبوو.
هەر لەو پێوەندییەدا تێكۆشەرانی دێمۆكرات لە شاری بۆكان و ناوچەكانی چۆمی مەجید خان و پیر محەممەد سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان كردووە.
ئەو تێكۆشەرانە لەو سەردانانەدا چەپكە گولێان پێشكەش بەو بنەماڵانە كردووە.