کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لەشاری مەهاباد كۆچی دوایی كرد

22:37 - 11 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: دایكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەشاری مەهاباد بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی 9ی خاكەلێوەی 1392ی هەتاوی ئایشە دایكی شەهید سلێمان مەنسووری، ماڵاوایی لە ژیان كرد.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە ئایشە دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد
دیاری رۆژنامەی كوردستان/ رۆژ ژمێری ساڵی ٢٧١٣ی كوردی