کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەناوچەی هەورامان بە بۆنەی رۆژی شەهیدانی كوردستان، ئاڵای كوردستان شەكایەوە+ویدیۆ

16:57 - 12 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە ئاواییەكی سەر بە شارستانی سەوڵاوا چالاكی تەبلیغیان بە بۆنەی رۆژی شەهیدانی كوردستان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات لە ئاوایی دەرەكێ لەسەر دیواری قوتابخانەی محەممەد غەزاڵی دروشمیان نووسیوە و لەسەربانی قوتابخانەكە ئاڵای كوردستانیان هەڵكردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئاڵایەكی دیكەی كوردستانیش بەرامبەر بە ئاوایی دەرەكێ لە شوێنێكی بەرز هەڵكرابوو.
دۆستانی حیزبی دێمۆكرات و كۆمار خۆشەویستەكان دروشمیشیان لە دەورووبەری قوتابخانەی ئەو ئاواییە نووسیبوو.

ویدیۆی تایبەت بە رۆژی شەهیدانی كوردستان