کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتیی بۆكانی دوای دەستبەسەر كردن

23:42 - 7 بانەمەڕ 2712

كوردستان میدیا: دوای چەند رۆژ تێپەڕبوون لە دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییەكی شاری بۆكان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، هیچ زانیارییەك لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری كوردستان میدیا، ئیدارەی ئیتلاعات چەند رۆژ بەر لە ئێستا هاووڵاتییەكی شاری بۆكان بە ناوی عەلی پیرۆتیی دەسبەسەر كردووە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكەی لە بارودۆخی ناوبراو هیچ زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە و هیچ ناوەندێكی حكوومەتی وڵامی بەدواداچوونی ماڵباتی ئەو هاووڵاتییە كوردەی نەداوەتەوە.
دوای چەند رۆژ دەسبەسەر كردنی عەلی پیرۆتی بنەماڵەكەی هیچ زانیارییەكی لەسەر چارەنووسی كوڕەكەیان لەبەر دەستدا نییە.
ناو براو بە توومەتی هاوكاری كردن لەگەڵ یەكێك لە پارتە سیاسییەكانی كوردی دژبەری رێژیم لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراوە.