کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی بوڵفەتی سەردەشت

18:16 - 12 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە ئاوایی بنەوخەڵەفی سەر بە ناوچەی بوڵفەتی سەردەشت کوچی دوایی کرد.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایه گوڵێ خزری دایکی شەهید عەبدوڵڵای خزری خەڵکی ئاوایی بنەوخەڵەفی ناوچەی بوڵفەتی سەردەشت، شەوی ١١ لە سەر ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی و پیری کوچی دوایی کرد.

دایه گوڵێ لە ناو خەڵکی ناوچەکەدا کەسێکی خۆشەویست بوو و بە کەسایەتییەکی نیشتمان پەروەر ناسرابوو.

شەهید عەبدوڵڵای خزری لە یەکێک لە لکەکانی ناوچەی سەردەشت، سەرلک بووە و ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی بە هۆی برینی قووڵەوە شەهید بووە.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە گوڵێ دەکات.

رۆحی شـــــاد