کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی دڵسۆزی حیزبی دێمۆكرات لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد

18:21 - 12 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: عەلی ئەحمەدی خەڵكی گوندی دولكانی ناوچەی ئالانی سەردەشت لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، مام عەلی ئەحمەدی ساڵی ١٣٥٩ ی هەتاوی وەك هێزی بەرگریی میللیی و ئەندامێكی دڵسۆزی حیزبی دێمۆكرات دەستی بە تێكۆشان كرد.

دوای ئەوەی كە حیزبی دێمۆكرات سەبارەت بە پاراستنی گیانی خەڵكی لە ناوچە پاشەكشەی كرد، مام عەلی پەرتەوازەی هەرێمی كوردستان بوو و وەك ئەندامێكی دڵسۆز لە كۆمیتەی قەڵادزی كاری دەكرد.

مام عەلی رۆژی شەممە رێكەوتی ١٠‌ی خاكەلێوە لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

تەرمی ئەو ئەندامە دێرینەی حیزبی دێمۆكرات لە گۆرستانی سەنگەسەر لە هەرێمی كوردستان بە خاك سپێردرا.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مام عەلی دەكا و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد